دكتۆر به‌شیر حه‌داد بۆ باڵیۆزی‌ روسیا:” خوازیارین په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌هێز بكرێت”

جێگری‌‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/10/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ روسیا له‌ عیراق به‌ڕێز ماكسیم ماكسیمۆڤ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كراو به‌هێزكردنی‌ به‌ جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردوو گه‌ل بكات و جه‌ختیش كرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی‌ شاره‌زایی له‌ بواری‌ كاری‌ په‌رله‌مانیدا و هاوكاریكردنی‌ عیراق له‌ قۆناغی داهاتودا.
حه‌داد دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌ره‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ عیراقی روسی‌ بدرێت و هاوكاری‌ وئاڵوگۆڕی‌ رۆشنبیری ئه‌نجام بدرێت و گوتی كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ مێژوویی له‌ نێوانماندا هه‌یه‌و وپێویسته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ به‌هێز بكه‌ین.
هه‌روه‌ها جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن داوای‌ له‌ باڵیۆزی‌ روسیا كرد پاڵپشتی‌ وئاسانكاری‌ پێویست بۆ قوتابیانی‌ عیراقی له‌ زانكۆكانی‌ روسیدا پێشكه‌ش بكات و ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ خوێندن زیاد بكات.
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ روسیا جه‌ختی‌ له‌ سه‌ر گرنگی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان په‌رله‌مانی‌ عیراق و ئه‌نجومه‌نی‌ دۆما و ئه‌نجومه‌نی‌ فیدرالی‌ روسیا كرده‌وه‌ و داوایكرد سه‌ردانی‌ هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و سود له‌ ئه‌زمونی‌ دیموكراتی‌ روسیا وه‌بگیرێت وئاماده‌یی خۆی‌ ده‌ربڕی‌ له‌ هاوكاریكردن وپێشكه‌شكردنی‌ پاڵپشتی‌ پێویست بۆ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
10/10/ 2018