پێش به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و جنێف … جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ شاندێكی‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌گاته‌ شاری‌ عه‌ممان

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و شاندی یاوه‌ری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11/10/2018 گه‌یشته‌ شاری‌ عه‌ممانی‌ پایته‌ختی وڵاتی ئۆردن وله‌لایه‌ن باڵیۆز خاتوو سه‌فیه‌ سوهێل و ستافی باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراقی به‌گه‌رمی‌ پێشوازیان لێكرا.
شانده‌كه‌ سه‌ردانی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ عه‌ممان كرد و كاره‌كانی‌ باڵیۆزخانه‌و خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ عیراقی له‌و وڵاته‌دا به‌سه‌ركرده‌وه‌ و به‌ڕێز كه‌عبی رۆڵی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراقی‌ له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان عیراق و ئۆردن له‌هه‌مو بواره‌كانی‌ سیاسی و دبلوماسی و ئابوریدا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ خاتوو سوهێل ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی‌ چواره‌مین كۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ساڵانه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌نبار بۆ شانده‌كه‌ خسته‌ڕوو كه‌ به‌چاودێری‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵات و رێكخستنی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار له‌ حه‌فته‌ی‌ داهاتوودا ده‌به‌سترێت، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ كاره‌كانی‌ باڵیۆزخانه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ عیراقی له‌م وڵاته‌دا كرا.