به‌ڕێز كه‌عبی له جنێفه‌وه: ئاماده‌بونی عه‌ره‌به‌كان له كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تیدا پێویسته
شاندی په‌رله‌مانی عیراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی به‌شدار له كاره‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/10/2018 ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی بوو به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان له هه‌مبه‌ر دۆسیه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تیدا.
كه‌عبی له وته‌یه‌كیدا دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ده‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بی له كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هێز بێت بۆ به‌شداریكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌رده‌م و كارتێكردن له ده‌ركردنی بڕیاری پێویست بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لانی ناوچه‌كه.