سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری پیشەسازی بە وەكالەت تاوتوێی بوژانەوەی كەرتی پیشەسازییان لە وڵاتدا كرد

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری پیشەسازی بە وەكالەت و وەفدی هاورێی.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دەركردنی ئەو یاسایانەیان كرد كە خزمەت بە بواری كەرتی پیشەسازی و پاراستنی بەرهەمی عێراقی و بوژانەوەی ئابووری عێراق دەكات لە رێی دەركردنی یاسای پێویستەوە، هەروەها گفتوگۆش كرا سەبارەت بە میكانیزمی دەستەبەركردنی هەلی كار لە كەرتی تایبەت لەرێی كەمكردنەوەی جیاوازیەكان لەنێوان فەرمانبەرانی حكومەت و كەرتی تایبەتدا، باسیش لە دۆسیەی چاودرێری كۆمەڵایەتی كرا لەگەڵ دەركردنی ئەو یاسایانەی دەبنە زامنی پاراستنی تاكی عێراقی.
لەوبارەیەوە حەلبوسی پەرۆشی خۆی نیشاندا بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی خزمەت بە بواری پیشەسازی و كشتوكاڵ لە عێراقدا دەكەن، بۆ رزگاربوون لە سیاسەتی تەمویلی چاودێری كە لە ئێستادا پەیرەو دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد هەموو تابەتمەندییەكمان لە ئێستادا هەیە بۆ ئەو گۆڕانكارییە، سەبارەت بە چاودێری كۆمەڵایەتیش حەلبوسی تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی دابەشكردنی دادپەروەرانەی پارەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ ئەو كەسانەی موستەحەقن.
لای خۆیەوە محەمەد شەیاع سودانی رونیكردەوە عێراق خاوەنی ژێرخانی پیشەسازییە كە وای لێدەكات بتوانێت روو لە دەستەبەركردنی بەرهەمهێنەری ناوخۆیی بكات كە هاوشێوەی بەرهەمەكانیان هاوردە دەكرێت.
لە كۆتاییشدا وەزیری میوان گرنگی پێدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرز نرخاند بەو كەرتە كاریگەرە لە وڵاتدا، و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەی.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 تشرینی یەكەمی 2018