حەلبوسی پێشوازیكرد لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تاوتوێی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتیان كرد

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆیان بەشێوەیەكی فراوان سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كرد بە جۆرێك لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراق و پتەوكردنی پەوەندیە هاوبەشەكان بێت لەنێوان ناوەند و هەرێم.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر بەشداری كارای هێزە كوردیەكان لە سیاسەتی ئیدارەدانی دەوڵەت و پێشكەشكردنی بۆچونیان لە ئامادەكردنی بەرنامەی حكومەت، ئاماژەی بەوەشكرد كە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە بنەمای پتەو هەیە بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی نیشتمانی.
جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی دەستخستنە نێو دەستی یەكتری لە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز لە توانایدابێت سەقامگیری سیاسی و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پاراستنی دەستكەوتە بەدیهاتووەكان بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 تشرینی یەكەمی 2018