حه‌داد جه‌خت له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان ده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/10/2018 سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خاتو بێگه‌رد تاڵه‌بانی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی لێكرا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز ئیمینكی و خاتو تاڵه‌بانی به‌خێرهاتنی دكتۆر حه‌دادیان كرد‌و سوپاسی به‌ڕێزیان كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و پیرۆزباییان لێ‌كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز حه‌داد پیرۆزبایی له خاتو بێگه‌رد تاڵه‌بانی كرد به‌بۆنه‌ی دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و هیوای خواست په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ببێت و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانی له نێوان لیژنه‌كانی هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و عیراقی‌دا بكرێت .
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز ئیمینكی سڵاوی خۆی له رێگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه گه‌یانده هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له كاره‌كانیاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/10/2018