به‌ڕێز كه‌عبی چاوی به سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌وێت و هه‌ردولا رێك ده‌كه‌ون له سه‌ر دیاریكردنی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ په‌سندكردنی یاسا گرنگه‌كان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/10/2018 له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، چاوی به سه‌رۆككۆمار دكتۆر به‌رهه‌م سالح كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه كرا بۆ په‌سندكردنی یاسا گرنگه‌كان و ئاسانكردنی میكانیزم و رێنماییه‌كانی ئه‌و بواره بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مه‌به‌سته و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عیراق.
كه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی دیدار‌و گفتوگۆی كارا له نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه و چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ په‌سندكردنی یاساكانی گرنگ و په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل و كۆمه‌ڵگا و دوپاتیكرده‌وه كه بارودۆخی عیراق پێویستی به جموجۆڵی زیاتر هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنی میكانیزم و رێنماییه‌كانی گونجاو له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دا به جۆرێك كه پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنیان له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ئاسان بكات و بازنه روتینیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆككۆمار پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاند و رۆڵی یاسادانان و چاودێریان به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی به گرنگی هاوكاری له نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان كرد بۆ په‌له‌كردن له په‌سندكردنی یاساكان و چاودێریكردنی كاری حكومه‌ت دور له ناكۆكیه‌كان و گوتی:” پشت به ئێوه ده‌به‌ستین و گه‌شبینین به جموجۆڵ و چالاكی به‌رده‌وامی ئێوه”.