دكتۆر به‌شیر حه‌داد به بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی كه‌نیسه‌ی نه‌جاته‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی پێكهاته‌ی مه‌سیحی له عیراق ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد به بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی كه‌نیسه‌ی نه‌جاته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی عیراقیه‌كان به گشتی و پێكهاته‌ی مه‌سیحی به تایبه‌تی كرد، به تایبه‌تی كه ئه‌و تاوانه ئاستی دڕنده‌یی ته‌كفیرییه‌كان پێشان ده‌دات كه هیچ جیاوازی له نێوان په‌یامه ئاسمانیه‌كاندا ناكه‌ن.
حه‌داد دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌و جۆره تاوانانه له ده‌ستی تیرۆری كوێره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی زمانی تیرۆر و تێكدانی زه‌وی و به‌ڕێزی گوتی:” لێره‌وه راده‌گه‌ێنین كه هه‌مو ئه‌و جۆره تاوانانه كه مرۆڤ و بیروباوه‌ڕو ئاینی و شوێنی په‌رستنی خوا ده‌كاته ئامانج ره‌تده‌كه‌ینه‌وه “.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان كرد و جه‌ختی له سه‌ر رێزگرتن له ئاینه ئاسمانیه‌كان و به‌هێزكردنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له عیراق كرده‌وه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا دكتۆر حه‌داد جه‌ختی له سه‌ر رێزگرتن له په‌رستگاكانی هه‌مو پێكهاته‌كان كرده‌وه و گوتی كه ئاینی ئیسلام داوای پاراستنیان ده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/11/2018