جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندی فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ نشتیمانی‌ كوردستان ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 6/11/2018 له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ نشتیمانی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ د. جوان ئیحسان سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ قۆناغی ئێستا كراو جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كان له‌ ناو په‌رله‌مان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ تایبه‌تی‌ رێژه‌ی‌ 17% له‌ بودجه‌ی‌ گشتی ساڵی‌ 2019 دا و ئه‌نجامدانی هه‌مواری‌ پێویست له‌سه‌ر بودجه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا و به‌دیهێنانی خواستی‌ هه‌مو عیراقیه‌كان له‌ سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و هاوكاریكردنی‌ حكومه‌تی‌ نوێ له‌م بواره‌دا.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
6/11/2018