حەلبوسی لەگەڵ كاردیناڵ لویس ساكۆ تاوتوێی دۆسیەی ئاوارەكان و نوێنەرایەتی مەسیحیەكان لە حكومەتدا دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە كاردیناڵی كڵێسەی كلدانی لە عێرق و جیهان لویس رۆفایلی یەكەم ساكۆ، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.
لە میانی دیدارەكەدا بارودۆخی پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق خرایەڕوو، لەگەڵ میكانیزمی بەدیهێنانی ئارامی لە ناوچە ئازادكراوەكان، لەگەڵ هەوڵی دەستەبەركردنی بارودۆخێكی گونجاو بۆ پێكەوەژیانی هاوبەش لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكان.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر هەوڵەكانی پەرلەمان بۆ پاراستنی نوێنەرایەتیكردنی پێكهاتەی مەسیحی لە حكومەتی نوێ بەجۆرێك زامنی بەشداری كردنی هەموولایەك بكات.
لای خۆیەوە كاردیناڵ لویس ساكۆ هەوڵە گەورەكانی پەرلەمانی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەرزنرخاند، وتیشی: پێكهاتەی مەسیحی لە عێراق بە چاوی ڕەزامەندیەوە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی نوێ دەڕوانێت لە رێكخستنی كاروبارەكانی وڵات كە لەخزمەتی گشتیدابێت.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 تشرینی دووەمی 2018