حەلبوسی ئیدانەی تەقینەوەكەی موسڵ دەكات: پێویستە رێوشێنی راستەقینە بگیرێتەبەر بۆ بەرگرتن لەدوبارەبونەوەی پێشێلكارییەكان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەی كرد كە یەكێك لە چێشتخانەكانی بەری راستی شاری موسڵی كردە ئامانج.
بەرێزیان لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای كرد رێوشوێنی راستەقینە و بەپەلە بیگرێتەبەر؛ بۆ راگرتنی دوبارەبونەوەی پێشێكارییەكان لەوپارێزگایە.
حەلبوسی وتیشی:”ئەو سەركەوتنەی بەدیهاتووە لەگەڵ ئەو خوێنەی بۆ رزگاركردنی ئەو ناوچانە دراوە ناكرێت رێگە بدرێت بەفیرۆ بڕوات، پێویستیشە لەسەر بەرپرسانی دۆسیەی ئەمنی پلانێكی تۆكمە بۆ راگرتنی ئەو پێشێلكاریانە دارێژن”.
بەرێزیان جارێكی تر داوایكرد هەوڵی هەوالگری لەو ناوچانە كارابكرێت لەگەڵ پتەوكردنی هێزە ئەمنیەكان تیایاندا، بەتایبەت پۆلیسی ناوخۆیی، هەروەها رۆڵەكانی بەشداربن لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش و ئارامیەكەی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی دووەمی 2018