حەلبوسی پێشوازی لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و خۆراكی ئوردنی كرد و تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنەوەی رێكەوتنە ئابوریەكانی نێوان هەردوو وڵات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی كرد لە دكتۆر تارق حەموری و وەفدی هاورێی، كە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق هاورێیەتی دەكردن.
لە میانی دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئوردن كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات، سەرۆكی پەرلەمان رۆڵی ئوردن-یشی بەرز نرخاند لە پشتیوانیەكانی بۆ عێراق لەسەرجەم ئاستەكاندا.
هەر لە دیدارەكەدا ئاسۆی هاریكاری هاوبەش و كاراكردنی رێكەوتنە بازرگانیەكانی هەردوولا خرایەڕوو بەو جۆرەی خزمەت بە پتەوكردنی ئاسۆی بوژانەوە دەكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 تشرینی دووەمی 2018