حەلبوسی چاوی كەوت بە بەرێوەبەری ئیقلیمی بانكی نێودەوڵەتی و تاوتوێی میكانیزمی دەستەبەركردنی هەلی كاریان بۆ لاوان كرد

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، چاوی كەوت بە ساروج كومار بەرێوەبەری ئیقلیمی بانكی نێودەوڵەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا و وەفدی هاورێی؛ و تاوتوێی میكانیزمی گونجاویان كرد بۆ پشتیوانیكردن لە كەرتی تایبەت لەوڵاتدا.
حەلبوسی تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پێشكەشكردنی توێژینەوەیەك لەلایەن بانكی نێودەوڵەتیەوە و تایدا چۆنێتی بەردەوامیدان بەو پرۆژە ئابوریانە ڕونبكاتەوە كە پشتیوانی لە توێژی لاوان دەكات و هەلی كاریا نبۆ دەڕەخسێنێت.
هەردوولا گفوگۆشیان كرد سەبارەت بە چۆنێتی پشتیوانیكردن لە پرۆژەكانی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگا زەرەرمەندەكانی دەستی تیرۆر، لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە پێویستیان بە پشتیوانی هەیە لە بواری بوژانەوەی ئابوریدا.
لەوبارەیەوە وەفدی میوان ئەو دەرفەتانەی كە لەبەردەم پەرلەماندان خستیانەڕوو بۆ پشتیوانیكردن لەو پرۆژانەی كە كاریگەریان دەبێت لەسەر وابەستەیی كۆمەڵایەتی لەرێی پشتیوانیكردن لە سندوقی بوژانەوەی كۆمەڵایەتی سەر بە بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق.
لای خۆیەوە بەرێز ساروج كومار و وەفدی هاورێی هەوڵی گەورەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان بەرز نرخاند لە چاودێری كردنی لایەنەكانی جێبەجێكردن لە وڵاتدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 تشرینی دووەمی 2018