لەسەردانەكەیدا بۆ كەربەلا.. سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ پارێزگاری كەربەلا پارەی تەرخانكراو و ئیستحقاقی پارێزگاكە لە بودجەدا تاوتوێ دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەسەر هەوڵەكانی پەرلەمان بۆ خستنەڕووی داواكاری فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەوانەی بە كرێی رۆژانە كاردەكەن لەرێی دەركردنی یاسای پێویست تا مافەكانیان بپارێزێت و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابینبكات، دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەشی بە ئەولەویەتی كارەكانی دەسەڵاتی یاسادانانی لەقەڵەدا لە قۆناغی داهاتوودا.
ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە مەیدانییە بەردەوامەكانی بۆ پارێزگاكان، ئەمرۆش سێشەممە بەرێزیان هاورێ لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانتاران سەردانی پارێزگای كەربەلایان كرد و تێیدا چاویان كەوت بە عەقیل تەریحی پارێزگار بۆبە ئاگابوون لە پێداویستیەكانی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گوێبیستی پێشنیارەكانی پارێزگاری كەربەلا بوو سەبارەت بە واقعی ئەمنی و خزمەتگوزاری و، پلانەكانی حكومەتی خۆجێیی سەبارەت بە فراوانكردنی ژێرخانی شارە پیرۆزەكە بە جۆرێك شایستەی پێگەی دینی و ساڵانە ملیۆنان سەردانیكارانی بێت، هەر لە دیدارەكەدا پارەی تەرخانكراو و ئیستحقاقی پارێزگاكە لە بودجەی فیدڕاڵیدا تاوتوێ كرا.
سەبارەت بە داواكاری خۆپیشاندەرانیش، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە نوێنەری مانگرتووان كە داوا دەكەن لەسەر میلاك دابمەزرێن و گوێبیستی كێشەكانیان بن، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ داواكاری پارێزگاری كەربەلا كە تەئكیدی كردبۆوە لە چوارچێوەی بودجەی داراییدا فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەوانەی بە كرێی رۆژانە كاردەكەن جێگیر بكرێن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هاوبەشیشی ئەنجامدا و تیایدا تەئكیدی كردەوە كە بودجەی فیدڕاڵی پێویستی بەوەیە جارێكی چاو بە هەندێ بڕگەیدا بخشێنرێتەوە بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە بودجەی وەبەرهێنانەوە هەیە لەگەڵ پارەی گەشەپێدانی هەرێمەكان بەجۆرێك ڕەچاوی تایبەتمەندی سەرجەم پارێزگاكان بكرێت لە نێویشیاندا بە تایبەت كەربەلا و دەستەبەركردنی پێداویستیە ناوخۆییەكانی.
سەبارەت بە دۆسیەی گواستنەوەی دەسەڵاتەكانیش، بەرێزیان ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێكردنی یاسای 21 كرد كە تایبەتە بە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاكان، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی ئەو بڕگە گرنگە بخرێتەوە نێو بودجەی 2019 ەوە، لە هەمانكاتدا ڕەتیكردەوە دەسەڵاتەكان لە نێوان وەزارەتەكاندا دابەشبكرێت لەگەڵ گرنگی كۆتاییپێهێنانی.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دۆسیەی ئاوەدانكردنەوەی شارە رزگاركراوەكانیشی بە ئەولەویەتی دەسەڵاتی یاسادانان لەقەڵەمدا لە قۆناغی داهاتوودا و، پەرلەمانیش كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگا زەرەرمەندەكان دەكات، جەختیشی كردەوە لەسەر كاراكردنەوەی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئەركەكانی جێبەجێ بكات.
سەبارەت بە بەئامانجگرتنی دامەزراوەی یاسادانانیش، بەرێز حەلبوسی ڕایگەیاند بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی یاسادانان ڕەتدەكەینەوە كە دەرماڵەكانی كەمكراوەتەوە بۆ نیوەی پێشوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی چاویشی كەوت بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا و گوێبیستی وردەكاری واقیعی ئەمنی ناوچەی نەخیب و پارێزگاكە بە شێوەیەكی گشتی بوو، داواشی كرد توانای هەواڵگری كارا بكرێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر و شانە نستوەكانی كە هەڕەشە لە ئەمن و ئاسایشی عێراقییەكان بە بێ جیاوازی دەكات.‏‎
===============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
13 تشرینی دووەمی 2018