حەلبوسی پردی جامیعەی لە رومادی كردەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، پردی جامیعەی لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار كردەوە.
لە میانی كردنەوەی پردەكەش حەلبوسی ڕایگەیاند: ” ئەمرۆ پردی جامیعە دەكەینەوە كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش تەقاندیەوە بۆ خزمەتكردنی رۆڵەكانی زانكۆ و تەواوی دانیشتوانی ئەنبار”.
وتیشی” كردنەوەی پردەكە ئاماژەیەكە بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی زانكۆ بە تەواوی”، ئاماژەی بەوەش كرد “ئەنجومەنی نوێنەران كاردەدات بۆ دابینكردنی پارەی تەرخانكراوی پێویست بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵا”.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی رێكخراوی UNDP بەرزنرخان لە بەشداریكردنی لە نۆژەنكردنەوەی پردەكە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 تشرینی یەكەمی 2018