حەلبوسی لەگەڵ میری قەتەر و ژمارەیەك لە بەرپرسان تاوتوێی كاراكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات دەكەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر، ئەوەش لە میانی سەردانە فەرمیەكەی هاورێ لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانتاران بۆ ئەو وڵاتە.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و قەتەر كرا و رێگەكانی پتەوكردنی بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكات، لەگەڵ كاراكردنی لیژنە هاوبەشەكان لەسەرجەم كەرتەكان بەتایبەت بواری وەبەرهێنان و كاراكردنەوەی رێكەوتنە بازرگانیەكانی نێوان هەردوو وڵات بەو جۆرەی بەشداربێت لە پتەوكردنی دەروازەكانی گەشەپێدان.
هەر لە دیدارەكەدا دەروازەكانی هاریكاری هاوبەش و رۆڵی عێراق و بەرگریكردنی لە ئاسایشی ناوچەكە خرایەڕوو.
حەلبوسی زنجیرەیەك دیداریشی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی قەتەری ئەنجامدا، لە نێویاندا بەرێزیان چاوی كەوت بە شێخ ئەحمەد بن عەبدوڵا بن زەید سەرۆكی ئەنجومەنی شورا و لەگەڵیا تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی پەرلەمانی هاوبەش كرا، لەگەڵ هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هەر دوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی شورای قەتەری لەرێی لێكنزیكبونەوەی لیژنەكانی پەرلەمان لەو دۆسێیانەی جێ بایەخی هاوبەشن لەسەر ئاستی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
بەرێزیان لەگەڵ شێخ عەبدوڵا بن ناسر ئالسانی وەزیری ناوخۆی قەتەریش كۆبویەوە و تاوتوێی بارودۆخی ڕەوەندی عێراقی لەقەتەر كرا لەگەڵ پێشكەش كردنی ئاسانكاری لە رێوشوێنەكانی چونەناوەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەر لە دیدارەكەدا باس لە سەقامگیری لە عێراق كرا لەگەڵ كاریگەریەكانی لەسەر سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ.
بەرێز حەلبوسی چاویشی كەوت بە شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، هەردوولاش تەئكیدیان كردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنەوەی لیژنەكانی هاورێیەتی و بەهێزكردنی و كاراكردنی پەیوەندی وەبەرهێنان.
بەرێزیان رونیكردەوە:” پێویستی بەپەلە هەیە بۆ هاتنەناوەوە بۆ ناو بازاڕی عێراق، ئێمەش پەرۆشین بۆ ئەوەی بەزوترین كات لە بەغداد بتانبینین”. بەرێزیان داواشی لە كۆمپانیا قەتەرییەكان كرد چالاكیەكانیان كارا بكەن و دەستی كاری عێراقی وەگەڕبخەن لەگەڵ پێشكەش كردنی تەواوی پاراستنی ئەمنی بۆیان.
لە كۆتایی سەردانەكەش شێخ تەمیم بن حەمەد و بەرپرسانی حكومەتی قەتەر ئەو سەردانەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدی هاورێیان بەرز نرخاند بۆ وڵاتەكەیان، ئەمیری تەقەر ئامادەیی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ فراوانكردنی دەروازەی هاریكاری هاوبەش و نزیكخستنەوەی سەردانەكەی بۆ عێراق دوای ئەوەی بە فەرمی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بانگهێشت كرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 تشرینی دووەمی 2018