حەلبوسی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی دەكات بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەر

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی دەكات بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەر، لە دایكبونی پێغمبەر درودی خوای لێبێت بە لەدایكبونی شارستانی مرۆڤایەتی لەقەڵەمدا.
ئەوەش لەمیانی وتەیەكی بەرێزیان لە ئاهەنگی ناوەندی كۆڕبەندی فقهی عێراقی لە مزگەوتی ئەبی حەنیفەی نعمان لە بەغداد بە بۆنەی یادی لەدایكبونی پێغەمبەر.
حەلبوسی لەمیانی وتەكەیدا تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی وابەستەبوون بە پەیامی محەمەد-ەوە لەرێ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و تایفی و یەكخستنی ریزەكان؛ لەپێناو بەرەنگاربونەوەی ئەو بەربەستانەی روبەروی عێراق بونەتەوە.
بەرێزیان جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە كۆمەڵگا هەست بە بەرپرسیارێتی گەورە بكات و لە پێغەمەبەر درودی خوای لێبێت وانەی بیر و عەقیدە و مرۆڤایەتی فێرببن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی:” لە كاتێكدا ئەمرۆ ئاهەنگ دەگێڕین بەم بۆنەیە، عێراق كۆتایی بە قۆناغێك هێناوە و پێی ناوتە قۆناغێكی تر كە پڕە لە گەشبینی و هیوا بە سبیەنێیەكی باشتر پشت بەخوا، دوای ئەوەی كۆتاییمان بە تیرۆر هێنا و نزیكبوینەتەوە لە ئیستحقاقی قۆناغی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە بە تایبەت دوای پیێكهێنانی حكومەتی نوێ كە زۆر هیوای پێوە بەستراوەتەوە”.
سەبارەت بە ناشرینكردنی نەهجی ئاینی ئیسلام بەهۆی كردارەكانی رێكخراوی داعشی تیرۆریستی، حەلبوسی داوای لەو دامەزراوە دینیە كرد وەڵامی ئەو ناشرینكردنە و هەڵخەڵەتاندنە بداتەوە لە رێی كاریگەری راستەوخۆ لەسەر كۆمەڵگە و بەتەنها ئەو وەڵامدانەوەیەش لە گوتارەكاندا قەتیش نەكرێت.
بەرێزیان جەختیشی كردەوە لەسەرئەوەی كە نوخبە و دامەوزراوەكانی حكومەت و كۆمەڵگە رۆڵ بگێڕن بۆ پوچەڵكردنەوەی تیرۆر لەرێی بەدیهێنانی دادپەروەری؛ لەگەڵ ڕاوەستاندنی لادانی كۆمەڵگە روەو توندڕەوی و تیرۆر.
حەلبوسی پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانانیشی دەربڕی بۆ حكومەت لە پێناو بەجێگەیاندنی ئەو ئەركەی كەوتوەتە سەر شانی لەرێی دەركردنی یاساوە؛ بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە دۆخی قۆناغی تیرۆر و چارەسەركردنی لێكەوتە نێگەتیفەكانی لەرێی وەستان لەسەر تەواوی ئیستحقاقی رزگاركەرەكان بەو جۆرەی پارێزگاری لە خوێنی شەهیدان و ئەوانەی تەزحییەیان داوە دەكات و دوبارە بنیاتنانەوەی ناوچە ڕزگاركراوەكان كە لە دەستی تیرۆر رزگاری بوو.
=============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 تشرینی دووەمی 2018