حەلبوسی چاوی بە ڕەوەندی عێراقی لە قەتەر دەكەوێت و هەوڵی بەپەلەی چارەسەر كێشەكانیان و دابین كردنی پێداویستیەكانیان دەدات

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ قەتەر، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە ڕەوەندی عێراقی كە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن، بەرێزیان لە بارودۆخ و پێداویستەكانیانی كۆڵیەوە.
لە میانی چاو پێكەوتنەكەدا حەلبوسی تەئكیدی كردەوە ئامانجی سەردانەكەی بۆ قەتەر لە چوارچێوەی بەرنامەی نوێی عێراقە بۆ كرانەوەی زیاتر بەڕووی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و پەلەكردن لە بنیاتنانەوە و داینكردنی سەقامگیری دوای سەركەوتن بەسەر داعش ئەوەش لە سایەی خوێنی رۆڵەكانی لە باكورەوە تا باشور.
لە سەر رۆشنایی داواكاری ڕوەندی عێراقیش بۆ دەركردنی سیستمی كارتی یەكگرتوو، بەرێز حەلبوسی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و عەقیل غەزعەلی بریكاری وەزارەتی ناوخۆوە كرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو كێشەیە، هەوڵەكانی بەرێزیشیان بەردەوامبوو لەسەر بەڵێندانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ناردنی ئەو سیستمە بەمەبەستی دەركردنی كارتی یەكگرتوو بۆ نزیكەی 6100 ڕەوەندی عێراقی.
بەرێزیان لایەنە پەیوەندیدارەكانی لە قەتەریش ڕاسپارد ئەوەی لە توانایاندایە لە ئاسانكاری پێشكەشی ڕەوەندی عێراقی بكەن بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی و داواكاریەكانیان لەو وڵاتە.
===========

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 تشرینی دووەمی 2018