حەلبوسی چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە ئەستێرە و پێشەنگەكانی عێراق لە قەتەر و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزمونیان بۆ پشتیوانی واقعی وەرزشی

لە هەوڵەكانی بۆ بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و گرنگیدان بە وەرزشەوانە عێراقییەكان كە لەدەرەوەی وڵاتن و لە ساڵانی ڕابردوودا ناوی عێراقیان بەرزكردبۆوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی تۆپی پێی عێراق كە لە قەتەر نیشتەجێن.
بەرێزیان سەردانی گۆڵپارێزی پێشوتری هەڵبژاردەی عێراق كاپتن فەتاح نسەیف-ی كرد بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی دوای ئەو نەشتەرگەریەی بۆی كراوە.
بەرێزیان چاویشی كەوت بە هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێ خەلیل محەمەد عەلاوی و كەریم محەمەد عەلاوی، لەگەڵ ژمارەیەكی تر لە پێشەنگەكان لە پێش هەمویانەوە میەز منیر و مجبەل فرتوس و هاشم عەلی و ئەحمەد عەلی گۆڵپارێزی پێشوو و عەدنان حەمەد ڕاهێنەر و یاسین عەمال و چەند كەسێكی تر.
بەرێزیان لەو چاوپێكەوتنانەیدا لە بارودۆخی وەرزشەوانانی كۆڵیەوە و گوێبیستی پێداویستی و بۆچونەكانیان بوو بۆ ئایندە بەمەبەستی خزمەتكردنی تۆپی پێًی عێراق، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پێویستی عێراق بۆ سود وەرگرتن لە ئەزمون و توانایان لە پێناو گەڕانەوەی شكۆمەندی بۆ تۆپی پێی عێراق و ئاستە ناوازەكەی.
بەرێزیان وتیشی تۆپی پێی سەرچاوەی خۆشی و ناونیشانی یەكێتییە لای عێراقییەكان، ئێمەش سورین لەسەر پشتیوانی كردنی هەموو هەوڵەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستیان و تێپەڕاندنی ناكۆكیەكانی پێشوو.
حەلبوسی رونیشی كردەوە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ قەتەر لەبواری وەرزشدا لە چوارچێوەی وتوێژەكانی بووە لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە پشتیوانی كردن هەیە لە هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر یاریكردن لە بەغدادی خۆشەویست، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی كە ئەستێرەكان رۆڵ ببینن لە خزمەتكردنی وەرزش لە عێراقدا و سود وەرگرتن لە ئەزمونیان لەو بوارەدا.
لە كۆتایی سەردانەكەشی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە ئەستێرەكانی وەرزش كرد بگەرێنەوە بۆ عێراق، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی رێكخستنی یاریەكی دۆستانە كە سەرجەم داهێنەران لە بواری وەرزشی عێراقی لە یاریزانە كۆنەكان تیایدا بەشداری بكەن بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی لەگەڵ نەوەی نوێ و كاراكردنی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر یاریگاكان لە عێراق.
============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 تشرینی دووەمی 2018