دكتۆر به‌شیر حه‌داد پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی دەكات بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەر، درودی خوای لێبێت و له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا داوای خۆشه‌ویستی و ئاشتی ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد له به‌یاننامه‌كدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی دەكات بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەر، درودی خوای لێبێت وئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه
بسم الله الرحمن الرحیم…
(وَما أرسلناك إلاّ رحمه للعالمین)…
به شانازی و خۆشه‌ویستیه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق و ئومه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی له دایكبونی سه‌روه‌ری كائینات و خاتمی پێغه‌مبه‌ران محمد درودی خوای لێبێت.
به‌و بۆنه پیرۆزه له دڵی هه‌موماندا داوا له هه‌مو جیهان و موسڵمانان به گشتی و گه‌لی عیراق به تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه گیانی لێبوردن و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ئاشتی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لدا زیندو بكه‌نه‌وه و ده‌ست بگرن به بنه‌ما مرۆڤایه‌تیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و عیبره‌ت و وانه له ژیاننامه‌ی پیرۆزی وه‌ربگرین، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویستیمان به سودوه‌رگرتنه له روناكی پێغه‌مبه‌رمان و پێویسته هه‌مومان یه‌ك ده‌ست بین بۆ بنیاتنانی نشتیمان و پاراستنی برایه‌تی ئیمانی و بنه‌ما باڵاكانی ئیسلامی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
١٩ تشرین الپانی 2018