كه‌عبی بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی دەكات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی دەكات بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت وئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌بۆنه‌ی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر محمد درودی خوای لێبێت پیرۆزبایی له جیهانی ئیسلامی و گه‌لی عیراق ده‌كه‌ین و داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م ئه‌و بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی و به‌ره‌كه‌ت وبڵاوبونه‌وه‌ی ئاشتی له هه‌مو ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا و ئاشتی و ئارامی له هه‌مو ناوچه‌كانی عیراقدا بسه‌پێت.
ئه‌و بۆنه پیرۆزه ده‌قۆزینه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سۆز و وه‌فاداری بۆ پێغه‌مبه‌ری ره‌حمه‌ت له رێگه‌ی ده‌ستگرتن به ڕێبازی پیرۆزی له به‌رگریكردن له مافه‌كانی گه‌ل و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره تائیفه‌گه‌ری و ناكۆكی و ره‌گه‌زپه‌رستی و كاركردن به رێبازی ئه‌و تا رۆژی قیامه‌ت.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/11/2018