ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر بڕیارێك و كۆتایی دێنێت به تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی بانقی ناوه‌ندی به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/11/2018 له دانیشتنی چوارده‌هه‌مینی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 204 په‌رله‌مانتار كۆتاییهێنا به تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی بانقی ناوه‌ندی و بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به باڵه‌خانه‌ی بانق و مه‌زادی فرۆشتنی دراو و پاره‌ی فه‌وتاو، هه‌روه‌ها ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی كاركردن به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له ماوه‌ی نێوان مانگی ته‌مموزی ساڵی 2018 تا 24 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ركرابون.
له دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود عه‌بدولرزا ته‌لال سوێندی یاسایی خوارد وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تا ئێستا 10 پاڵێوڕاوی سه‌ركه‌وتو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سوێندی ده‌ستوریان نه‌خواردوه.
له لایه‌كی تر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران فه‌رمانێكی ئاراسته‌كرد بۆ میوانداریكردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان و گۆمركه‌كان بۆ رونكردنه‌وه‌ی میكانیزمی كارپێكراو له هه‌ندێك ده‌روازه‌دا، سه‌ره‌ڕای میوانداریكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری بانقی عیراقی بۆ بازرگانی له دانیشتنی داهاتودا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان پارێزگاری بانقی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی ده‌به‌سترێت و داوایكرد یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ رێگه‌دان به به‌شداریكردنی بانقی ناوه‌ندی له پاڵپتشتیكردنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی و چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و ئابوری و وه‌به‌رهێنان پێك بهێندرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به باڵه‌خانه‌ی بانقی ناوه‌ندی و زانینی تێچوی پرۆژه‌كه و ورده‌كاری هونه‌ری و دیزاین و واده‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه به‌مه‌رجێك كه ده‌بێت له دانیشتنی داهاتودا ده‌نگ له سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر مه‌زادی فرۆشتنی دراو و دۆسیه‌ی گۆڕینی پاره‌ی فه‌وتاو.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه 24/11/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/11/2018