ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگ رازیبو كه لیژنه‌ی دارایی ئه‌ركی پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی بانقی ناوه‌ندی و دۆسیه‌ی فه‌وتانی دراو له باڵه‌خانه‌ی بانقی رافیده‌ین بگرێته ئه‌ستۆ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/11/2018 له پازده‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محمد حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 219 په‌رله‌مانتار، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دانانی داواكاریه‌كه‌ی په‌رله‌مانتار عوده‌ی عه‌واد كه ئیمزای 100 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره وتایبه‌ته به پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به تایبه‌ت كردنی كه‌رتی كاره‌باو دۆسیه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیای (كار و قه‌یوان) له ناو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی داهاتودا.
هه‌روه‌ها به‌پێی داواكاریه‌كی په‌رله‌مانتاری پارێزگای كه‌ركوك دیلان غه‌فور و 54 په‌رله‌مانتاری تر سه‌باره‌ت به هه‌بونی كێشه‌ی زه‌وی كشتوكاڵ له نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگادا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن لیژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری و كشتوكاڵ و هه‌رێم و پارێزگاكان ئاراسته‌كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگ رازیبو كه لیژنه‌ی دارایی ئه‌ركی پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی بانقی ناوه‌ندی و دۆسیه‌ی فه‌وتانی دراو له باڵه‌خانه‌ی بانقی رافیده‌ین بگرێته ئه‌ستۆ.
دواتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێكه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا ده‌نگدان له‌سه‌ر دادوه‌ره پاڵێوڕاوه‌كان بۆ دادگای ته‌مییزی فیدرالی بۆ دانیشتنه‌كانی داهاتو دوا بخات.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له میانه‌ی وته‌كانیاندا سه‌باره‌ت به خیوه‌تگاكانی ئاواره‌كان داوایانكرد كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان بهێندرێت و بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان له گه‌ڵ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان پێگه‌یشتوان له‌ڕوی مادی و مه‌عنه‌وی و داوایان له رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری عیراقی كرد هاوكاریان بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی خانه‌یه‌كی قه‌یران و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
دووه‌م: دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی پێویست له ڕێگه‌ی یه‌ده‌گی فریاكه‌وتنی ساڵی 2018 یان له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان پێگه‌یشتوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شاره رزگاركراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
سێیه‌م: زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی دارایی شاره رزگاركراوه‌كان و ده‌رماڵه‌ی ئاواره‌كان له بودجه‌ی ساڵی 2019 دا.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیران به نیازه له دوو رۆژی داهاتودا ناوی وه‌زیره‌كان ره‌وانه بكات بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و گوتی كه پێش 48 كاتژمێر له ده‌نگدان ناوی وه‌زیره‌كان ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان.
دواتر دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا وله داهاتودا به داوایه‌كی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌به‌سترێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/11/2018