جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به ئه‌ندامانی یه‌كگرتوی شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی تیرۆر و حه‌شد ده‌كه‌وێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/11/2018 چاودێری سمینارێك ده‌كات سه‌باره‌ت به مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌و بڕیار‌و رێنماییانه‌ی ده‌بنه كۆسپ له به‌رده‌م ئه‌و مافانه.
له‌و سمیناره كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارو كه‌سوكاری قوربانیانی تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریان تێدا كرد، كه‌عبی رایگه‌یاند:” به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار، ستراتیژیه‌تێكی كارا ده‌گرینه‌به‌ر بۆ كاراكردنی هه‌مو یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به كه‌سوكاری شه‌هیدانی رژێمی پێشوو و شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و شه‌هیدانی حه‌شدی شه‌عبی”.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاماژه‌ی به كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی رژێمی پێش‌و كرد و گوتی كه له كۆی شه‌ست هه‌زار خێزان ته‌نها شازده هه‌زار خێزان مافه‌كانیان وه‌رگرتوه.
دواتر ئاماده‌بوان گرنگترین یاسا‌و رێنماییه‌كانی كه پێویسته كارا بكرێن تاوتوێكرد و تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند یاسا‌و بڕیارێك كه دژ یان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ن كه ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی زۆری خستوته به‌رده‌م كاری ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنی په‌یوه‌ندیدار به‌م دۆسیه‌وه و كه‌عبی به‌ڵێنیدا كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته به‌تایبه‌تی كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له هه‌مو خوله‌كانیدا وله رێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكاندا كاریكردوه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و توێژه و كاریش ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنیان.
له كۆتایی سمیناره‌كه‌دا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ده‌ركران له‌وانه جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی یاسای شه‌هیدان و هه‌ژماركردنی واده‌ی فه‌سڵی سیاسی و دوباره كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ژماركردنی ماوه‌ی ده‌ركردنی سیاسی، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی به‌ندی به‌خشینی خه‌ڵاتێكی مه‌عنه‌وی به مه‌رسومێكی كۆماری وه‌كو جۆرێك له جۆره‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌یوه‌ندیدار به كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی هه‌مو برگه‌كانی په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی یاساكانی تایبه‌ت به‌م توێژه گرنگه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/11/2018