جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بونی رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/11/2018 به ئاماده‌بونی رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌عبی به‌ڵێنیدا له ماوه‌ی داهاتودا پرۆژه یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری په‌سه‌ند بكات و دوپاتیكرده‌وه كه په‌سه‌ندكردنی یاساكه كار ده‌كات بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی له ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا و به‌شداری ده‌كات له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان.
شایه‌نی باسه چه‌ندین رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شداریان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كرد له‌وانه رێكخراوی بورج بابل و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌ندیكاكانی رۆژنامه‌نوسان و پارێزه‌رانی عیراق و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق و هیتر، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی كه‌سایه‌تی پسپۆڕ و په‌یوه‌ندیدار.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/11/2018