حەلبوسی پێشوازی كرد لە وەفدێكی پەرلەمانتارانی كوتلەی بەدر و تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی رۆڵی پەرلەمان و پشتیوانی لە حكومەتی نوێ

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە وەفدێكی پەرلەمانتارانی كوتلەی بەدر و تاوتوێی پشوانیان كرد لە لیژنەكانی پەرلەمان و پتەوكردنی رۆڵی چاودێرییان لە پشتیوانیكردنی حكومەتی نوێدا.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بواری سیاسی و میكانیزمی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و دۆسیەی بودجەی فیدڕاڵی كرا.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی یاسا و بڕیارە دواخراوەكان كرا كە وڵات پێویستی بە جێبەجێكردنیان هەیە، لە نێویاندا یاسای نەوت و غاز و یاسای دڵنیایی كۆمەڵایەتی و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی بەشداریكردنی سەرجەم كوتلەكانی پەرلەمان بۆ گەیشتن بە بۆچونێكی هاوبەش تا پشتیوانی لە پرۆژە و یاسا گرنگەكان بكرێت.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پەرۆشی خۆی نیشاندا لە پشتیوانی كردن لە كەرتی تایبەت لەرێی دەركردنی چەندین یاسا تا كاریگەری بكات لە بوژانەوەی ئابوری لە عێراقدا، هاوكات تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی یەكریزی هێزە سیاسیەكان بۆ تێپەڕاندنی بەربەستە ئەمنی و ئابوری و سیاسیەكان لە وڵاتدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
25 تشرینی دووەمی 2018