جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به پارێزگاری دیوانیه‌و په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارێزگاكه ده‌كه‌وێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/11/2018 پێشوازی له پارێزگاری دیوانیه به‌ڕێز سامی حه‌سناوی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارێزگاكه كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی پارێزگای دیوانیه كرا و تیشك خرایه سه‌ر بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان.
كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێژه‌ی دابه‌شكردنی بودجه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا پشتی به رێژه‌ی دانیشتوان به‌ستوه نه‌ك ئاستی بێبه‌شبون و نه‌بونی و ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و گوتی كه پێویسته ره‌چاوی ئاستی خزمه‌تگوزاریه پێشكه‌شكراوه‌كان و دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیان بكرێت.
هه‌روه‌ها كه‌عبی گوتی كه بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 كارده‌كات بۆ دابینكردنی پێداویستی پارێزگاكان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه بێبه‌ش و نه‌بونن وه‌كو هه‌ردوو پارێزگای دیوانیه و موسه‌ننا به مه‌به‌ستی باشتركردنی بارودۆخی دانیشتوان و په‌ره‌پێدانی هه‌مو كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بواری نه‌وت و فرۆكه‌خانه‌و هیتر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/11/2018