حەلبوسی چاوی كەوت بە رێكخەرانی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی رۆژانەی وەزارەتی كارەبا

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە رێكخەرانی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی رۆژانەی وەزارەتی كارەبا لەسەرتاسەری عێراق كە داوا دەكەن بەشێوەیەكی هەمیشەیی دابمەزرێن.
لەمیانی دیدارەكەدا باس لە كێشە و گرفتی فەرمانبەرانی وەزارەتەكە كرا، لەگەڵ رێگەكانی چارەسەر كردنیان، بەتایبەت دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی لەسەر میلاكی وەزارەت لەرێی زیادكردنی پلەی وەزیفی لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی داهاتوودا.
حەلبوسی پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانانی بۆ داوا ڕەواكانی مانگرتوان سەبارەت بە جێگیر كردنیان لەسەر میلاكی هەمیشەیی دەربڕی بەو جۆرەی گونجاوبیت لەگەڵ بەرنامەی حكومەتی نوێ.
لای خۆیەوە وەفدی میوان دەستكەوتەكانی كەرتی كارەبایان بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرتاسەری عێراق خستەڕوو، لەگەڵ ژمارەی ڕاستەقینەیان كە 33 هەزار گرێبەست و 8 هەزار فەرمانبەرن كە بەكرێی رۆژانە كاردەكەن، كە دەكاتە لە %85 كادری وەزارەتی كارەبا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 تشرینی دووەمی 2018