كه‌عبی جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی یاسای زیندانیانی سیاسی و دابینكردنی به‌شێك له كورسیه‌كانی خوێندنی باڵا بۆ كه‌سوكاریان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/12/2018 پێشوازیكرد له سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی به‌ڕێز عه‌لی سولتانی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ده‌زگاكه.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی زیندانیانی سیاسی به گشتی كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر دۆسیه‌ی زیندانیانی سیاسی و كێشه‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌و توێژه‌و به‌ڕێز كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یاسای تایبه‌ت به توێژی زیندانیانی سیاسی ته‌نها به رێژه‌ی 25 له سه‌د جێبه‌جێكراوه‌و ئه‌و توێژه تا ئێستا مافه یاساییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی داوای له به‌رپرسانی ده‌زگاكه كرد گرنگی زیاتر به توێژی زیندانیانی سیاسی بده‌ن كه ژماره‌یان ده‌گاته 103 هه‌زار كه‌س به‌تایبه‌تی له ڕوی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و بواری خوێندنی باڵا بۆ كه‌سوكاریان و به‌ڵێنیدا كه هه‌مو داواكاریه‌كانیان بگه‌ێنێته وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/12/2018