د, به‌شیر حه‌داد به یاوه‌ری شاندێك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان بارودۆخی ئاواره‌كان له خیوه‌تگاكانی دهۆك به سه‌ر ده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/12/2018 به یاوه‌ری شاندێك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و نه‌ینه‌وا، سه‌ردانی خیوه‌تگاكانی (كبرتو1- كبرتو 2) تایبه‌ت به ئاواره‌كان له پارێزگای دهۆك كرد.
حه‌داد بارودۆخی ئاواره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و گوێبیستی كێشه‌و داواكاریه‌كانیان بوو به تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا و داوای له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كرد سه‌ردانی به‌رده‌وام ئه‌نجام بده‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێداویستیه‌كانیان.
شایه‌نی باسه كه ئه‌و دوو خیوه‌تگایه 6000 خیوه‌ت له خۆ ده‌گرن و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 5600 خێزان، له كاتێكدا ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی ئاواره‌كان ده‌گاته 27000 كه‌س 80% له ئێزیدیه‌كان و 20% له كورده‌كانی موسڵمانن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/12/2018