جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی به‌غدا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/12/2018 له باره‌گای لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاره‌وانی له به‌غدا به‌ڕێوه‌برد بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌پێدانی كاری ئه‌نجومه‌ن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌م ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی و گرنگیدان به‌و یاسایانه‌ی كه په‌ره به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن و گوتی كه ده‌رگای لیژنه‌ی دارایی كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی داواكاریه‌كانیان به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و ئاسانكردنی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كان.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی له‌وانه هه‌مواركردنی یاسای ژماره 21 تایبه‌ت به‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی باری شاره‌وانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی نێوان ئه‌مینداریه‌تی به‌غداو پارێزگای به‌غدا وچاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه دارایی و ئیداریه‌كان و دابینكردنی میكانیزمی نوێ بۆ پاكردنه‌وه‌ی شاری سه‌در.
له كۆتاییدا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات بۆ دابینكردنی هه‌مو پێداویستیه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان و ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه داوا له وه‌زاره‌تی دارایی بكات یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی بودجه‌كانی تایبه‌ت به قه‌زاو ناحیه‌كان بكاته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
6/12/2018