سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەكات لەبەرامبەر كۆچی دوایی شاعیری گەورە عریان سەید خەڵەف

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆخۆشی خۆی لەبەرمبەر كۆچی دوایی عریان سەید خەڵەف ڕاگەیاند، كە ئەمرۆ چوار شەممە كۆچی دوایی كرد.
بەرێزیان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
“بەغەموو پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورە عریان سەید خەڵەف-مان پێگەیشت كە یەكێكە لە دیارترین شاعیرانی میللی عێراقی، رۆڵی گەرورەی گێڕاوە لە جوڵانەوەی رۆشنبیری لەعێراقدا لەرێی قەسیدە و هۆنراوەكانیەوە كە بۆ خۆشەویستی نیشتمان هۆنیونیەتەوە، لەگەڵ هەڵوێستە نیشتمانپەروەرییەكەی كە كاریگەری گەورەی لەسەر شەقامی عێراقی هەبوو”، لە خوای گەورە داواكارین بەرڕەحمەتی خۆی خات و جێگەی بەهەشت بێت و سەبوری كەسوكاری بدات.

إنا لله وإنا إليه راجعون