دكتۆر به‌شیر حه‌داد جه‌ختده‌كاته‌وه له سه‌ر یه‌كلایكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان به‌پێی ماف و قه‌باره‌ی فراكسیۆنه‌كان له گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی هاوسه‌نگی له نێوان فراكسیۆنه‌كاندا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/12/2018 به هاوبه‌شی له گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی تاوتوێكرا وتیشك خرایه سه‌ر چه‌ندین بڕگه‌ی تایبه‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌كان و ئاماده‌كردنی ئه‌ندامان و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان كران و دكتۆر حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی دانانی خشته‌یه‌كی كار بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان به‌پێی ماف و قه‌باره‌ی فراكسیۆنه‌كان له گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی هاوسه‌نگی له نێوان فراكسیۆنه‌كان و به‌ڕێزی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له قۆناغی داهاتودا زۆر كاری له پێشه‌وه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی یاسایی و چاودێری خۆی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/12/2018