كه‌عبی: له‌ گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی‌ ساڵێك به‌ سه‌ر سه‌ركه‌وتن و ڕزگاركردنی‌ خاكدا.. سڵاو له‌ شه‌هیدان عیراق

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8/12/2018 سڵاو و ڕێزو ستایشی خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ هاوبه‌شی‌ ئاسایش و حه‌شدی‌ میللی و هۆزه‌كان و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد له‌ ساڵیادی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعشداو ڕزگاركردنی‌ خاكی‌ وڵات له‌م تاقمه‌ تاوانباره‌.
كه‌عبی پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی‌ له‌ گه‌لی‌ عیراق به‌ هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ كرد و داوایكرد هاوكاری‌ ئاواره‌كان بكرێت و كار بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای‌ عیراقی به‌ یه‌كده‌ستی‌ و قوربانیدانی‌ له‌ جه‌نگدا توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ وڵات پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ و داوای‌ له‌ وڵاتانی‌ جیهان كرد به‌رپسیارێتی‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ و هاوكاری‌ پێشكه‌شی‌ عیراق بكه‌ن.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
8/12/2018