سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی پێشووی سەرۆكی ئەنجومەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی پێشووی سەرۆكی ئەنجومەن.
لەمیانی دیدارەكەدا رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران خرایەڕوو لەگەڵ رێگە و میكانیزمی تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم كاری پەرلەمانی و لیژنەكان، تاوتوێی ئەو یاسایانەش كرا كە پێویستدەكات لەم قۆناغەدا دەربكرێن.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لە گرنگی سوودوەرگرتن لە شارەزایی سیاسی و ئیدامەدانی كاری پەرلەمانی و پتەوكردنی هاریكاری لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بەو جۆرەی خزمەت بە خواستەكانی گەلی عێراق دەكات.
============
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
11 كانونی یەكەمی 2018