كه‌عبی: سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتودا یه‌كلایده‌كرێته‌وه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/12/2018 پێشوازیكرد له به‌ڕێز ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی پێش‌و كرا و به‌ڕێز كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی ئێستادا ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی خولی ڕابردو ده‌بێت به تایبه‌تی دۆسیه‌كانی كه پێویستی به به‌دواداچونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی گوتی:” بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی له دانیشته‌كانی هه‌فته‌ی داهاتودا یه‌كلایده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و له دانیشتنه‌كانی داهاتودا ده‌نگی له سه‌ر ده‌درێت”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/12/2018