جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له چالاكوانی ئێزیدی نادیه موراد ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/12/2018 له نوسینگه‌ی خۆی، به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێشوازیكرد له چالاكوانی ئێزیدی خاتوو (نادیه موراد).
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وه‌كو ڕێزگرتنێك بۆ هه‌وڵ و كۆششی دیاری ئه‌و له بواری چالاكی مرۆیی‌دا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی جیهانی قه‌لغانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشكه‌شی موراد كرد.
دكتۆر به‌شیر پیرۆزبایی له نادیه موراد كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ و گوتی كه ئه‌و خه‌ڵاته به‌رپسیارێتی گه‌وره ده‌خاته سه‌رشانی بۆ به‌رده‌وامبون له كاره‌كه‌یدا و كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تی ئافره‌تانی ئێزیدی له عیراق و گوتی كه نادیه موراد ئه‌مڕۆ جێگای شانازی هه‌مو ئافره‌تانی عیراقه و هێمای خۆڕاگری و قوربانیدان و خه‌باته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نادیه موراد سوپاسی به‌ڕێز حه‌داد كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد پاڵپشتی بكات بۆ به‌رده‌وامیدان به چالاكیه‌كانی و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی ئافره‌تان، هه‌روه‌ها لابردنی شوێنه‌واری تیرۆریستانی داعش له شنگار.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/12/2018