جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/12/2018 له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا، پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر.
له دیداره‌كه‌دا حه‌داد گوێبیستی مه‌ینه‌تی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه بو كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له (1700) له قوتابیانی هێزی ئاسمانی عیراقی له سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر له باكوری پارێزگای سه‌لاحه‌ددین بونه قوربانی و كه‌سوكاری قوربانیان داوایان كرد چاره‌نوسی ڕۆڵه‌كانیان ئاشكرا بكرێت و گۆری قوربانیان له شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان له ڕوی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گوتی كه داواكاری و مافه‌كانتان یاساییه وله‌و خوله‌ی په‌رله‌ماندا كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانتان و هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
12/12/2018