كه‌عبی پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی ڕۆژو له ئێزدییه‌كان ده‌كات و داواده‌كات ناوچه ڕزگاركراوه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14/12/2018 له بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له ئێزدییه‌كانی عیراق و جیهان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕۆژو و داوایكرد ناوچه‌و شاره ڕزگاركراوه‌كانی ئێزدییه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و هه‌مو كارێك بكرێت بۆ ڕزگاركردنی ڕفێندراوه‌كان.
كه‌عبی له برۆسكه‌كه‌یدا هیوای خواست كۆتایی بهێندرێت به مه‌ینه‌تی ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی تری عیراق و داوای له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد یاساكانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی ڕه‌وای ئێزدییه‌كان كه خۆی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رقه‌راربونی ئاسایش ده‌بینێته‌وه.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/12/2018