ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه ده‌به‌خشێت به پاڵێوڕاوانی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و خوێندنی باڵا‌و ڕۆشنبیری
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/12/2018 له نۆزده‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌بونی 276 په‌رله‌مانتار، متمانه‌ی به‌خشی به پاڵێوڕاوانی سێ وه‌زاره‌ت و ڕه‌تیكرده‌وه ده‌نگ بدات به پاڵێوڕاوی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و كۆچ و كۆچبه‌ران.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر هێنانه پێشه‌وه‌ی بڕگه‌ی سێیه‌م له خشته‌ی كاره‌كانی تایبه‌ت به ته‌واوكردنی ده‌نگدان له سه‌ر پێكهاته‌ی وه‌زاری.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر به‌خشینی متمانه به هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان نوری ناتق دلێمی بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان و دكتۆر قوسه‌ی سوهێل بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و دكتۆر عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، له كاتێكدا ئه‌نجومه‌ن ڕه‌تیكرده‌وه متمانه بدات به خاتو سبا خه‌یروددین پاڵێوڕاو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خاتو هه‌نا عه‌مانوئێل پاڵێوڕاو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، سه‌ره‌ڕای دواخستنی ده‌نگدان له سه‌ر پاڵێوڕاوانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و داد.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان كرد ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌بن بۆ خواردنی سوێندی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌ن و داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتودا پاڵێوڕاوی نوێ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی كه ماون پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد به‌یانی چوارشه‌ممه تایبه‌ت بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه داهاتوو 20/12/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
18/12/2018