جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: هه‌ڵبژاردنی باڵیۆزه‌كانی عیراق جیاواز ده‌بێت له جاران
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/12/2018 پێشوازیكرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم.
كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پێداچونه‌وه‌ی میكانیزمی پاڵاوتنی باڵیۆزه‌كانی عیراق كه پێویسته له‌و خوله‌دا جیاواز بێت و گوتی كه پێویسته گرنگی به كه‌سانی شایسته بده‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه نوێنه‌ری وڵات له ده‌ره‌وه‌دا.
هه‌روه‌ها كه‌عبی ئاماژه‌ی به گرنگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد و داوایكرد گرنگی زیاتر به نوێنه‌رایه‌تی خۆمان بدرێت له رێكخراو و ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت له گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی و ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2018