كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی خولی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات كه تێیدا میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم كرا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/12/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی خولی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد كه تێیدا میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر خرانه‌ڕو له‌وانه ته‌وه‌ری ئاو و ئاواره‌بون و به‌هێزكردنی هاریكاری له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌داو گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنی باڵیۆزه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ڕسه‌نایه‌تی و سه‌نگی پاسپۆرتی عیراق له جیهاندا.
كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی ئێستادا كار ده‌كات له گه‌ڵ حكومه‌تدا بۆ داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی ڕه‌سه‌ن بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و گێڕانه‌وه‌ی ناو و سه‌نگی عیراق له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كه خۆی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و سیستمی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ده‌بینێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه دوپاتیكرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كارده‌كات له سه‌ر چه‌ندین دۆسیه گرنگترینیان باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراقه له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و یه‌كێتی ئه‌ورۆپا و دیاریكردنی كه‌سانی شایسته بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی وڵات له ده‌ره‌وه و به‌هێزكردنی نازناوی پاسپۆرتی عیراقی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2018