جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان له گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه تاوتوێ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 20/12/2018 به ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار فارس بریفكانی، پێشوازیكرد له وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێز عه‌لا‌و عه‌بدولساحب ئه‌لعه‌لوان.
حه‌داد پیرۆزبایی له جه‌نابی وه‌زیر كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كێشه‌كانی به‌رده‌م كاری وه‌زاره‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بواری ته‌ندروستی بۆ هاوڵأتیان و ڕه‌چاوكردنی باوردۆخی ئاواره‌كان و دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی پزیشكی كرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/12/2018