كه‌عبی داری له دایكبون (میلاد) له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كاته‌وه و دووپاتیده‌كاته‌وه: مه‌سیحیه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی عیراقن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/12/2018 له گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا، دره‌ختی له دایكبونی حه‌زره‌تی عیسا (سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) له لۆبی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كرده‌وه.
به‌ڕێز كه‌عبی پیرۆزبایی له مه‌سیحیه‌كانی عیراق و جیهان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی له دایكبونی حه‌زره‌تی عیسا (سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) و گوتی:” برا مه‌سیحیه‌كان هاوبه‌شی ئێمه‌ن له وڵات و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر‌و پارێزگاری كردن له پرۆسه‌ی دیموكراتیدا”.
كه‌عبی هیوای خواست هه‌رده‌م ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌میشه‌یی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كان به‌رپابێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق و ژیانێكی ئاسوده به‌سه‌ربه‌رن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/12/2018