كه‌عبی ڕایگه‌یاند كه ده‌رماڵه‌ی دارایی بۆ ئه‌مینداریه‌تی به‌غدای پایته‌خت زیاد ده‌كرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/12/2108 به ئاماده‌بونی ئه‌مینداری به‌غدای پایته‌خت خاتو زیكرا عه‌لوش و ستافی پێشكه‌وتوی ئه‌مینداریه‌تی ناوبراو، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی خولی لیژنه‌ی دارایی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین كێشه كرا كه شاری به‌غدای پایته‌خت دووچاری بوته‌وه به‌تایبه‌تی له بواری خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان پێشنیاركران.
به‌ڕێز كه‌عبی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مینداریه‌تی ته‌نها لایه‌نی به‌رپسیاره له زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ هاوڵاتیان و ئێستا ئه‌مینداریه‌تی پایته‌خت پشت به داهاته‌كه‌ی ده‌به‌ستێت هه‌ربۆیه پێویستیمان به ده‌رماڵه‌ی دارایی هه‌یه له بودجه‌ی گشتیدا بۆ زیادكردنی داهاتی ئه‌مینداریه‌تی پایته‌خت و زیادكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه ڕێكه‌وتن كراوه له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ زیادكردنی به‌شی پایته‌خت به ڕێژه‌ی 40%.
له كۆتاییدا كۆبونه‌وه‌كه چه‌ندین ڕاسپارده‌ی ده‌ركرد له‌وانه، دابینكردنی ڕێژه‌ی 25% له داهاتی پایته‌خت بۆ ئه‌مینداریه‌تیه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی كه سه‌ر به هیچ وه‌زاره‌تێك نین كار بكه‌ن بۆ فراوانكردنی بواری وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌ستی به‌شداریكردن له گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان كۆكبون له سه‌ر دانانی بڕگه‌یه‌ك له ناو بودجه بۆ ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی پردی خێرای نێوان پردی دوو نهۆم و ڕێگای خێرای یوسفیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌بالغی و گرنگیدان به ده‌روازه‌كانی به‌غدا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/12/2018