د. به‌شیر حه‌داد له میانی سه‌ردانیدا بۆ مزگه‌وتی قادری و كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی عیراقی و مه‌زاری پیرۆزی كازمییه، داوای یه‌كگرتویی نشتیمانی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كرد
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/12/2018 سه‌ردانی حه‌زره‌ی قادری له به‌غدا كرد و له‌لایه‌ن شێخ مه‌حمود عیساوی ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وته‌كه پێشوازی لێكرا.
حه‌داد كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی به‌سه‌ركرده‌وه‌و دواتر سه‌ردانی شێخ ڕه‌شید كاكه‌ی كرد‌و تاوتوێی قۆناغه‌كانی فراوانكردنی حه‌زره‌ی قادری و زیادبونی ژماره‌ی میوانان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراق له گه‌ڵیدا كرد.
دواتر د. به‌شیر حه‌داد سه‌ردانی مزگه‌وتی ئیمام ئه‌عزه‌م ئه‌بی حه‌نیفه‌ی نو‌عمان كرد و كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی عیراق بۆ گه‌وره زانایانی ده‌عوه‌و فه‌توا له ئه‌عزه‌مییه به‌سه‌ركرده‌وه‌و تاوتوێی كاروباری تایبه‌ت به مزگه‌وت و كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو شێخ دكتۆر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لته‌ها كرد.
هه‌روه‌ها حه‌داد سه‌ردانی مه‌زاری جه‌وادین له كازمییه كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز عوده‌ی كازمی جێگری ئه‌مینداری گشتی عه‌ته‌به‌ی كازمی پێشوازی لێكراو به‌شه‌كانی كتێبخانه‌ی جه‌واده‌ین و هونه‌ری به‌سه‌ركرده‌وه.
حه‌داد له سه‌ردانه‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر یه‌كڕیزی نشتیمانی و یه‌كگرتویی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانداو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و لێبورده‌یی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
25/12/2018