رونكردنەوە

هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن بەیاننامەیەكیان بەناوی یەكێك لە سەركردەكانی ئیئتلافی نەصر بڵاوكردوەتەوە سەبارەت بە ڕادەستكردنی شوێنی مانەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بە ئاگاداری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رونیدەكاتەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ زانیاریەكی سەبارەت بەو شوێنەی بەرێز عەبادی یان هەر بەرپرسێكی تر نییە كە بەكاریان دێنن، ئەو زانیاریانەش كە باس لەوە دەكەن كە بە پێچەوانەی رێنماییەكان لە رابردودا دابەشكراون، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەكارهێنانی زۆرێك لەو شوێنانە لەلایەن كەسانێكەوە كە لەدەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە كاردەكان، تەئكیدیش دەكاتەوە ئەنجومەنی نوێنەران لەوبارەیەوە هەڵوێستی دەبێت؛ بۆ چەسپاندنی میكانیزمی بەكارهێنانی موڵك و ماڵی دەوڵەت بە جۆرێك داهاتەكەی بگەرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، و لەرێی هەژماری سیاسیەوە بەكارنەهێنرێن.
==========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
31 كانونی یەكەمی 2018