سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی، خوازیارە ساڵی نوێ ساڵی گەشانەوە و ئاوەدانكردنەوە بێت.

حەلبوسی لە دەقی پیرۆزباییەكەیدا دەڵێت:
گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەم بە تایبەت رۆڵەكانی پێكهاتەی مەسیحی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی.
خوازیارم ” ئەمساڵ ساڵی بوژانەوە و پێشكەوتن بێت ڕووەو بنیاتنانی دەوڵەت، لەگەڵ ئەمن و ئاسایش دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆر بە یەكگرتویی و یەكڕیزی، خوای گەورە عێراقیەكان بپارێزێت لە نیشتمانێكدا كە سەرجەم رۆڵەی پێكهاتەكانی لەخێر و ئاشتی و خۆشگوزەرانیدابن، هیواداریشم سەرجەم ئاوارەكان بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، و دەستكردن بە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە، و دابینكردنی هەلی كار و ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم عێراقییەكان”.

هەموو ساڵێك عێراق لە خێر و خۆشیدا بێت
===========
محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
31 كانونی یەكەمی 2018