د. به‌شیر حه‌داد داوا ده‌كات چاودێری منداڵانی توشبو به نه‌خۆشی ئۆتیزم بكرێت و گرنگی به ماڵی به‌ساڵاچوان و سه‌نته‌رێكی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان بدرێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2019 به‌یاوه‌ری د. مه‌یاده نه‌جار و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، سه‌ردانی سه‌نته‌ری هانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی توشبو به نه‌خۆشی ئۆتیزم كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ناوبراو به‌ڕێز كه‌مال عه‌بدولڵا و ستافی ڕاهێنان پێشوازی لێكرا.
له دیداره‌كه‌دا حه‌داد داوای له وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد گرنگی به نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و منداڵانه بده‌ن و پێداویستیه‌كانی چاره‌سه‌ركردن بۆیان دابین بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ مامۆستایان و ڕاهێنه‌ران و دابینكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی گونجاو و تایبه‌ت به سه‌نته‌ره‌كه.
دواتر د. حه‌داد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری عیراقی له هه‌ولێر، سه‌ردانی سه‌نته‌ری ئارام بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت له هه‌ولێر كرد كه نزیكه‌ی 30 كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له خۆ ده‌گرێت و چه‌ندین دیاری و هاوكاری و خۆراكی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/1/2019