د. به‌شیر حه‌داد له میانی سه‌ردانیدا بۆ قه‌زای شه‌قلاوه‌و جه‌خت له سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2019 سه‌ردانی قه‌زای شه‌قلاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن قائیمه‌قامی قه‌زا خاتوو جوان ره‌فیق و ستافی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه پێشوازی لێكرا.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا حه‌داد قه‌زاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی دادگای شه‌قلاوه كرد‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قلاوه‌و په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌سه‌ركرده‌وه.
حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر ئاواره‌كان كه ئێستا له قه‌زاكه‌دا نیشته‌جێن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
7/1/2019